هەدیە موراد: کچانی ڕزگاربووی دەستی داعش لە هێزی نوێی شنگالدا دەبن

دهۆک-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە کوردانی ئێزدی دەڵێت، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لەو هێزە نوێیەی شنگال کچان و ژنانی ئێزدی ڕۆڵێکی گەورە بگێڕن.
بەپێی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بڕیارە هێزێکی ٢٥٠٠ کەسی لە خەڵکی نێو شنگال و کەمپەکانی شنگالییەکا دابمەزرێنن بۆ پارێزگاری لە خەڵکی شارەکە.
هەدیە موراد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەو هێزە نوێیەی شنگال ٢٥٠٠ کەس دەبن و بە بڕیاری حکوومەت کچان و ژنانی ئێزدییش تێیدا دەبن''.
ئەم ئەندام پەرلەمانە ئاماژەیش دا، لەنێو ئەو کچ و ژنانەشدا، کچان و ژنانی ڕزگاربووی دەستی داعش دەبن و ئەوان دەتوانن بەرگری لە خاکەکەیان بکەن.
کــاروان بــاعەدری




