٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەت كۆمەڵێك بڕیاری بۆ چاكسازی لە بواری دەرماندا دەركرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە دەرمان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ چاكسازیكردن لە بواری دەرماندا، كۆمەڵێك بڕیاری دەركردووە، بە جۆرێك لەمەودوا دەبێ دەرمان بە سەلامەتی بگاتە دەستی ھاووڵاتیان و رێگە نادرێت كەس بۆ گیرفانی خۆی بازرگانی بە دەرمانەوە بكات.

زانا مەلا خالید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ھەنگاوی باش بۆ چاكسازی لە سێكتەری دەرماندا نراون و كۆمەڵێك خاڵمان وەك راسپاردە بۆ چاكسازی دابووە حكوومەت و ئێستاش راسپاردەكان بوونەتە بڕیار، كە ٣٣كۆمپانیای دەرمان خرانە لیستی ڕەشەوە، لەگەڵ ھەڵگرتنی دەرمان بە شێوەیەكی دیكە و هەروەها فلتەری دەرمان لە دەست كۆمپانیاكان نابێت و ھەندێك رێكاریش ھەبوون لە دەستی كۆمپانیا تایبەتەكان بوون، لەمەودوا حكوومەت خۆی رێكارەكان دەگرێتە بەر، بۆ ئەوەی بزانین ئەو دەرمانانە سەلامەتن كە ھاووڵاتیان بەكاری دەھێنن".

مەلا خالید گوتیشی: "كۆمەڵێك ھەنگاوی دیكە ھەن ئەوانیش دەنرێن، گرنگ ئەوەیە ئەو دەرمانەی دەگاتە دەستی ھاووڵاتی، دەبی بزانین سەلامەتە و چیتر رێگا نادەین دەرمانی نایاسایی لە بازاڕەكانی ھەرێم بفرشرێن".

دەشڵێ، بڕیارەكان دەرچوونە و دەست بە جێبەجێكردنیان كراوە.

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار