٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد ئەحمەد: رۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبا دەدرێتە ھاووڵاتیان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا یەكەم ساڵە بتوانرێت بەو شێوە زۆرە كارەبا لە وەرزی سەرما و گەرمادا بۆ ھاووڵاتیان دابین بكرێت، كە لە ئێستادا رۆژانە نزیكەی ١٧ سەعات كارەبا دەدرێتە هاووڵاتیان.

ئومێد ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٣ـوە تاوەكو ئێستا یەكەم جارە بتوانین بەو شێوە زۆرە كارەبای نیشتیمانی بدەین بە ھاووڵاتیان، كە لەم مانگە تا ناوەڕاستی مانگ نزیكەی ٢٢سەعات كارەبامان داوە و دوای ١٥ی مانگیش رۆژانە نزیكەی ١٧سەعات كارەبامان داوە، بۆیە لە چاو ساڵی ڕابردوو كە ١٦سەعات كارەبامان داوە، ئەمساڵ كاتەكانی پێدانی كارەبا زیاترن، كە بە گشتی ١٩سەعات كارەبامان داوە".

ناوبراو گوتیشی: "بەردەوامین لە چاكسازی، بۆ ئەوەی رێژەی پێدانی كارەبا زیاد بكەین و ئێستاش توانای بەرھەممان دەگاتە ٣ھەزار و٣٠٠ مێگاوات، كە كارەباش زۆر بە باشی و بە یەكسانی بەسەر ھەموو ناوچەكاندا دابەش دەكرێت".َ

دەشڵێ: "خۆمان بۆ وەرزی زستان ئامادە كردووە و، بەپێی توانا زۆرترین كارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەكەین".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار