٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ھاتنی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بۆ وەبەرھێنان لە كوردستان بەردەوام دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژوورەكانی بازرگانیی ھەرێمی كوردستان گوتی، دوای ھاتنی كۆمەڵێك كۆمپانیای ئەمەریكا بۆ ھەرێمی كوردستان بۆ كاركردن، گرووپێكی دیكەی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان دێنە ھەرێمی كوردستان و كاری وەبەرھێنان دەكەن. دەشڵێ: "ئێمە ھەموو ھاوكاری و ئاسانكارییەكیان بۆ دەكەین و لە ھەرێمی كوردستانیش دەرفەتی كاركردن گەلێك زۆرە".

ئەسكەندەر محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كودستان رایگەیاند: "لە ساڵی ڕابردوودا ئێمە وەكو ژوورەكانی بازرگانیی ھەرێم لەگەڵ ژوورەكانی بازرگانیی ئەمەریكا پرۆتۆكۆڵێكمان واژۆ كررد، بۆ ئەوەی ھانی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بدرێت بێنە ھەرێمی كوردستان كار بكەن، ئەوە بوو كۆمەڵێك كۆمپانیا ھاتن كە لە بواری نەوت كاریان دەكرد، دواتر كۆرۆنای بەسەردا ھات، بەڵام ھاتنی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بۆ ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژوورەكانی بازرگانیی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: "مەبەستی ئەو كۆمپانیایانەی ئەمەریكا كە دێنە ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەیە كاری وەبەرھێنان بكەن، بۆیە ھانی كۆمپانیاكان دەدەین و ھاوكارییان دەكەین و یەكترناسین لە نێوان كۆمپانیاكانی ھەرێم و ئەمەریكا دروست دەكەین".

محەمەد دەشڵێ: "لە دوای ھاتنی كۆرۆنا، شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكان گۆڕانكاریی زۆری بەسەردا ھاتووە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین گرووپێكی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بێنە ھەرێمی كوردستان و كاری وەبەرھێنان بكەن، چونكە لە ھەرێمی كوردستان دەرفەتی كاركردن زۆرە و سەرۆكی حكوومەتیش باسی لەوە كرد كە دەرگا واڵایە بۆ ئەوەی بێن كار بكەن، بۆیە ئەگەر لەگەڵ وڵاتی ئەمەریكا كار بكەین، وڵاتانی ئەورووپاش كۆمپانیاكانیان ڕوو لە ھەرێمی كوردستان دەكەن".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار