لەبەر پەتای کۆرۆنا ھەڵبژاردنەکانی سەرکردایەتیی لاوانی جیھان بۆ ساڵێک دوا خرا
ھەولێر-KDP. info- لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوانی ئەندام لە لاوانی جیھانیدا کە ئەمساڵ بە شێوازی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو، بڕیار درا بۆ ساڵێک ھەڵبژاردنی دەستەیەکی تازەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی جیھان دوا بخرێت.
بەپێی بەیاننامەی ڕاگەیاندراوی لاوانی جیھان کە لە ڕۆژی ٢٤/١١/٢٠٢٠ دەرچووە، ھەمان دەستەی سەرکردایەتیی ئێستای لاوانی جیھان لە پۆستەکانیان بەردەوام دەبن تا مانگی تەمووزی ٢٠٢١ پاشان لە مانگی ١٠ی ھەمان ساڵ دەستەیەکی تازە لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی لۆجستی، یان ئۆنڵاین دیاری دەکرێت، بەپێی بارودۆخی تەندروستیی جیھان.
شایەنی باسە لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندامە لە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی جیھان و ئەندامێکیان جێگری یەکەمی سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە.




