رێگای بازرگانیی نێوان دھۆك و ھەولێر نۆژەن دەكرێتەوە

دھۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری چاككردنەوەی رێگاوبانی دھۆك رایدەگەیەنێت، لەبەر ئەوەی رێگای دھۆك بۆ ھەولێر كە ھاتوچۆی بازرگانیی پێدا دەكرێت، لە دوو شوێن تێكچووبوو، بە گوژمەی ١٨٥ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە.
نەشوان یەحیا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، رێگای دھۆك بۆ ھەولێر، كە رێگایەكی بازرگانییە و ھاتوچۆی بازرگانی بەو رێگایەدا دەكرێت و بارھەڵگرەكان بەو رێگایەدا ھاتوچۆ دەكەن، دوو شوێنی تێكچوبوون، بۆیە بڕیار درا نۆژەن بكرێنەوە.
یەحیا گوتیشی، لە روڤیا تا دەگاتە كۆمەڵگای چرە، بە گوژمەی ٨٨ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە و لە روڤیا تا دەگاتە بەردەڕەش و تا دەچێت بۆ كەلەك، ئەویش بە گوژمەی ٩٧ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو دوو شوێنە تێكچوبوون و پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە ھەبوو، بە تایبەت بۆ وەرزی زستان و ئێستاش كارەكان نزیكە تەواو بن لە نۆژەنكردنەوە.
بڵند ئیبراھیم




