لە مێرگەسۆر ھەشت پڕۆژە ئەنجام دەدرێن

مێرگەسۆر-KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر رایگەیاند، بڕیارە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ھەشت پڕۆژە لە بواری ئاو و رێگاوبان ئەنجام بدرێن و حكوومەتیش پارەی بۆ تەرخان كردوون.
غەفوور ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە قەزای مێرگەسۆر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ھەشت پڕۆژە جێبەجێ بكات، كە پڕۆژەی ئاو و رێگاوبانن و ئەگەر كەشوھەوا رێگە بدات، دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.
ئەحمەد گوتیشی، رەزامەندی لەسەر ھەر ھەشت پڕۆژەكە دراوە و پارەشی بۆ تەرخان كراوە، تەنھا ماوە دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت.
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیاری داوە لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان پڕۆژە ئەنجام بدرێن و تا ئێستاش چەندین پڕۆژە ئەنجام دراون.
بڵند ئیبراھیم




