٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حكوومەتی ھەرێم پێداویستیی زستانەی بۆ ئاوارەكان دابین كردووە"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بە ڕێوەبەری فەرمانگەی ھەماھەنگی و قەیرانەكان لە ھەرێمی كوردستان گوتی، بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین و ئاوارەكان پێویستیان بە پێداویستیی زستانە ھەیە، بۆیە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو پێداویستییەكی بۆ دابین كردوون، چونكە تا ئێستا ٨٠٠ھەزار ئاوارە لە ھەرێمن و ھیچ بڕیار و بەرنامەیەكیش نییە بۆ گەڕانەوەیان.

ھۆشەنگ محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بەرەو وەرزی زستان دەچین و ئاوارەكان پێویستیان بە پێداویستی ھەیە بۆ ئەم وەرزە، بۆیە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو پێداویستییەكی زستانەی بۆ دابین كردوون، وەكو دابینكردنی خێوەت و ئەو شوێنانەی پێویستیان بە چاككردن ھەیە و دابینكردنی سووتەمەنی، چونكە كەمپەكان پڕن و ناتوانن  دایانبخەن.

ناوبراو گوتیشی، حكوومەتی عێراق ھیچ بودجەیەكی بۆ ئاوارەكان تەرخان نەكردووە و ھیچ بەرنامەیەكیشی دانەناوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، بۆیە جارێ ھیچ باسێك نییە بۆ گەڕانەوەیان، مەگەر ساڵی داھاتوو بیانگەڕێننەوە، چونكە نزیكەی ٨٠٠ھەزار ئاوارە لە ھەرێمی كوردستان ھەن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار