ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی لە پەرلەمان ئامادە دەبێت

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ خستنەڕووی راپۆرتێك لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی كوردستان، وەزیری تەندروستی و شاندێكی یاوەری، لە پەرلەمان ئامادە دەبن.
دكتۆر ئاسۆ حەوێزی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، ئامادەی پەرلەمانی كوردستان دەبن و لەگەڵ لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە.
حەوێزی گوتیشی، مەبەست لە چوونی وەزیری تەندروستی بۆ پەرلەمان ئەوەیە، كە دوایین راپۆرت لەبارەی نەخۆشیی كۆرۆنا بۆ پەرلەمانتاران بخاتە ڕوو و باسی رەوشی تەندروستیش بە گشتی بكەن و ڕوونكردنەوەی تەواو بە پەرلەمان بدەن.
بڵند ئیبراھیم




