٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە دھۆک ژمارەیەک پڕۆژەی وەرەھێنان کەوتنە واری جێبەجێکردن"

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- لە سنوری پارێزگای دھۆک ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی وەبەرھێنان کەوتنە واری جێبەجێکردن و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆکیش دەڵێ، پڕۆژەکان بە گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار ئەنجامدەدرێن.

کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوای پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەت بە ھەژدە پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە لە سنوری پارێزگای دھۆک، ھەموو ئەو پڕۆژانە  کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن،  بە تەواوبوونیان کاریگەریان لەسەر کەرتە جیاوازەکان دەبێت.

بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی دھۆک گوتیشی "پڕۆژەکان چەندین کەرت لە خۆ دەگرن لەوانەش نیشتەجێبوون و تەندروستی و کشتوکاڵ و پیشەسازی، ھەروەھا سوودێکی زۆریان لەسەر رەخساندنی دەرفەتی کار دەبێت لە سنوری پارێزگاکەمان.

کوردۆ ئیحسان جەختی کردەوە" پڕۆژەکان لەسەر قەزاکانی دھۆک دابەشکراون و بە گوژمەی نزیکەی چوار سەد ملیۆن دۆلار ئەنجامدەدرێن، ئەمەش ھەنگاوێکی دیکەی دەستەی وەبەرھێنانە بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی وەبەرھێنان بەگوێرەی یاسا و رێنمایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار