وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاوه پێگه‌یشت.
تیایدا به‌ڕێز چاوشئۆغلو بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، هه‌رێمى كوردستان و خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌میى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى ده‌ربڕى.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش سوپاسى به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیاى كرد بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌مییان.




