٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سۆران نابینا: دەبێ هەموو ئامانجێک بۆ پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان بێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای لاوانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاوات و ئامانجیان ئەوەیە کە دەستکەوتە سیاسی و نیشتمانییەکانی گەلی کورد پارێزراو بن.

د. سۆران نابینا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەنجومەنەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان کار بۆ پاراستنی یەکڕیزیی نەتەوەیی و بەهێزکردنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان دەکات، پێمان وایە دەبێ هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەسەر مێزی دانوستان کۆ بکەینەوە بە هەموو ناکۆکییەکانیشەوە."

گوتیشی: ''دەستپێشخەریمان کردووە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق کە دەبێ سەروەریی یاساییی کوردستان پارێزراو بێت لە هەموو هێزیكی بیانی، چونکە ئەوەی پەکەکە دەیکات هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێ ئەوان بچن لە شوێنی خەباتی خۆیان تێکۆشان بکەن، جواگرافیای هەرێم پێویستی بەو ئەوان نییە."

ئاماژەیشی دا: "پاڵپشتی گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان و هاندەری نیەتە باشەکانیان دەبین و ئەوانەی ئاڵای پێکەوەبوون بەرز دەکەنەوە هاوکارییان دەکەین بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکان لێک نزیک ببنەوە.''

کـــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار