دیاری حوسێن: پارتی لە كەركووك ٢٥ بارەگا وەردەگرێتەوە

كەركووك-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرجەم بارەگاكانی پارتی رادەستی پارتی دەكرێنەوە، كە ٢٥ بارەگان. دەشڵێ: "ئێمە بەو مەرجە دەگەڕێینەوە، كە بە ئازادانە كاری خۆمان بكەین و تاوەكو پێش ھەڵبژاردنیش بگەڕێینەوە، ئەگەرنا بەشداری لە ھەڵبژاردندا ناكەین".
دیاری حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بارەگاكانی ئێمە بگەڕێنێتەوە بۆ خۆمان، كە ٢٥ بارەگامان لە كەركووك ھەیە، وەكو بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی و لقی پارتی و ناوچە و رێكخراو و ئاسایش و لاوان و قوتابیان و ئافرەتان، بۆیە سەرجەم بارەگاكان رادەستی ئێمە دەكرێنەوە".
حوسێن گوتیشی: "ئێمە بارەگاكان وەردەگرینەوە، بەڵام مەرجی خۆمان ھەیە، ئەویش ئەوەیە كە بە ئازادانە كاری خۆمان بكەین و بە ھیچ شێوەیەك رێگریمان لێ نەكرێت، چونكە ئەگەر تا پێش ھەڵبژاردن نەگەڕێینەوە، ئێمە بەشداری لە ھەڵبژاردندا ناكەین، چونكە ناكرێت لە شارێك ھەڵبژاردن بكرێت و خۆمان لەو شارە نەبین".
بڵند ئیبراھیم




