٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بەریتانیا كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە دیدارێكیدا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا، دووپاتی كردەوە كە بەریتانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، لە هاوكاری و پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوام دەبێت.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 18/11/2020، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز جەنەراڵ جۆن لۆریمەر، ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا و شاندێكی یاوەری كرد، كە دوای كۆتاییهاتنی ئەركەكەی، بۆ ماڵئاوایی سەردانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كردبوو.

لە دیدارێكدا، كە بەڕێز ستیفن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، دۆخی عێراق و ناوچەكە و پێویستی و گرنگیی هاوكاری و هەماهەنگی و كاركردن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكە تاووتوێ كرا و وێڕای ئەوەی كە بەڕێز لۆریمەر بەردەوامیی هاوكاری و پشتگیریی بەریتانیای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، سوپاسی و پێزانینی وڵاتەكەی بۆ هاوكاری و هاوبەشی و كاركردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق دەربری، سەرۆك نێچیرڤان بارزانیش سوپاسی هاوكاری و پشتگیریی بەریتانیای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ جەنەراڵ لۆریمەر خواست.

دوایین پێشهاتەكانی شەڕی تیرۆر و بەرەنگاربوونەی داعش، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەكردنی كێشەكانیان، تێپەڕاندن و پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخی ئەمنیی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار