٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ئاراس: لەم رۆژانەدا ئەو٥٠٠ خانووەش رادەستی كەسوكاری شەھیدان دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر ئەركی بارەگای بارزانی، خانوو بۆ سەرجەم شەھیدانی سنووری سلێمانی دروست كراوە، كە زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠  خانوون و لە ئێستادا تەنھا ٥٠٠ خانوو ماون رادەستیان بكرێت، كە لەم رۆژانەدا ئەوانیش تەواو دەبن و رادەستی كەسوكاری شەھیدان دەكرێن.

دكتۆر ئاراس حەسۆ میرخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە بڕیاری سەرۆك بارزانی و لەسەر ئەركی بارەگای بارزانی، خانوو بۆ سەرجەم شەھیدانمان لە سنووری سلێمانی دروست كراوە و تەنھا ٥٠٠ خانوو ماون، كە ئەویش دابینكردنی ھەندێك خزمەتگوزاریی وەكو رێگاوبانیان ماوە و لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەوانیش تەواو دەبن و رادەستی  كەسوكاری شەھیدان دەكرێن".

سەرۆكی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، بە تەواوبوونی ئەو ٥٠٠ خانووە، ژمارەی خانووە دروستكراوەكان دەبنە ھەزار و٥٠٠ خانوو، كە لەسەر ئەركی مەكتەبی سەرۆك بارزانی دروست كراون.

دەشڵێ، مەبەست لەو كارە، خزمەتكردنە بە كەسوكاری شەھیدانی ئەو سنوورە، بۆیە بڕیار درا كە خانوویان بۆ دروست بكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار