٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر كۆچی دوایی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پاش 30 رۆژ لە تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا، د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە هۆی ئەو پەتایەوە گیانی لە دەست دا.

د. فرسەت سۆفی، 19 ی تشرینی یەكەمی 2020 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، لە 3ی تشرینی دووەم  گوازرایەوە بۆ توركیا و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە خرایە ژێڕی چاودێری وردی پزیشكانی كۆرۆناوە، ئەم بەیانیەش بەم پەتایە گیانی لە دەست دا.

فرسەت سۆفی، لە 12-9-2019 بە دەنگی 27 ئەندام لە كۆی 28 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، وەك پارێزگار هەڵبژێردرا.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە ساڵی 1978 لە چۆمان لەدایك بووە، دكتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبوو، مامۆستای زانكۆی پۆلەتەكنیكی هەولێر بووە، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بووە، ئەندامی دەستەی راوێژكاریی یاسایی لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بووە، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان بووە، ئەندامی لیژنەی باڵای چاكسازی بووە، سەرۆكی لیژنەی كاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بووە، 41ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو.

 

  

هەواڵی پەیوەندیدار