٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. جەوھەر فەتاح: بەشی ئەندازیاریی فڕۆکەوانی لە زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێرKDP.info-‌- سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە ئامادەکاری دەکەن و سەرۆکی پێشووی زانکۆی سەڵاحەدین ھەموو ئامادەکارییەکی ڕێک خستبوو بۆ کردنەوەی بەشی فڕۆکەوانی لە زانکۆی سەڵاحەدین و، خۆشبەختانە بە ھاوکاریی زانکۆیەکی وڵاتی ئۆکڕانیا کە یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیھان بۆ بەشی فڕۆکەوانی بەشی فڕۆکەوانی لە زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە و، دەشڵێت، 35 قوتابی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بە سیستەمی پارالێل و بە پێشبرکێی کۆنمرە وەرگیراون''.

د. جەوھەر فەتاح، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداریی بەرپرسانی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی و ڕاگری كۆلیژەکانی ئەندازیاری و سه‌رۆكى به‌شى فڕۆکە‌وانى و مامۆستایان، بۆ یەكەمین جار له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى ھەرێمی كوردستان و عێراق به‌شى ئەندازیاریی فڕۆکە‌وانى له‌ زانکۆی سەڵاحەدین كرایه‌وه کە ھەنگاوێکی گرینگە بۆ پێشکەوتنی بواری فڕۆکەوانی لە باشووری کوردستان''.

د. جەوھەر فەتاح  ئەوەیشی خستە ڕوو: "ئەم قوتابییانە بۆ ساڵی یەکەم و دووەم لە بەشی فڕۆکەوانیی زانکۆی سەڵاحەدین دەخوێنن و ساڵی سێیەم و چوارەم لە وڵاتی ئۆکڕانیا درێژە بە خوێندن دەدەن، ھەروەھا لە کاتی تەخەڕوجکردنیان دوو بڕوانامە وەردەگرن؛ یەکێکیان بڕوانامەی زانکۆی سەڵاحەدینە و یەکێکی تریش بڕوانامەی زانکۆ ئۆكڕانییەکەیە."

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین جەختی لەوەش کردەوە: ''٣٥ قوتابیی کچ و کوڕ بە سیستەمی پارالێل وەرگیراون و درێژە بە خوێندن دەدەن بۆ بەشی فڕۆکەوانی، ھاوکات كردنەوەی بەشی ئەندازیاریی فرۆكەوانی دەبێتە دەسكەوتێكی دیكەی گرینگ بۆ هەرێمی كوردستان، چونکە لە داھاتوودا ئەم قوتابییانە دەتوانن لە فڕۆکەخانەکان کار بکەن بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی."

ھەروەھا لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی دووپات کردەوە کە بۆ ساڵی داھاتوو  گرینگیی زیاتری پێ دەدەن، چونکە ھەرچەندی گرینگیی تایبەت بەم بەشە بدرێت، بۆ ھەرێمی کوردستان بایەخدارە، بەتایبەتی لە بواری فڕۆکەوانیی نێودەوڵەتیدا."

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار