٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە: خوێندنەوە بۆ کتێبی ''بۆ مێژوو''ی سەرۆک بارزانی کرا

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- تەلەڤزیۆنی سلێمانی و کتێبخانەی هەژار موکریانی کۆڕێکیان بۆ نووسەر  فارس نەوڕۆڵی ڕێک خست بە مەبەستی ناساندن و خوێنەوە بۆ کتێبی ''بۆ مێژوو''ی سەرۆک بارزانی، بە میوانداریی نووسەران و سیاسەتمەداران و بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە.

نووسەر و ڕۆژنامەنوس فارس نەوڕۆڵی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ خوێندنەوە و ناساندن بۆ کتێبی ''بۆ مێژوو''ی سەرۆک بارزانی دەکەین لە پارێزگای هەڵەبجە، کە لەلایەن تەلەڤزیۆنی سلێمانی و کتێبخانەی هەژار موکریانییەوە ڕێک خراوە."

نەوڕۆڵی گوتی: "نوخبەی ڕۆشنبیر و سیاسییەکان و بەرپرسانی ئیداریی پارێزگای هەڵەبجە میوانداری کراون، کتێبەکە ڕێکخستن و خوێندنەوەی مێژووی کوردە، باس لە تراژیدیای کورد دەکات لە شەڕی چاڵدێرانەوە تاکوو ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی.''

هەموو تاکێکی کورد پێویسته ئەم کتێبە بخوێنێتەوە و بەگشتی پێویسته تاکی کورد کتێب بخوێنێتەوە، بەتایبەتی کتێبی ''بۆ مێژوو''، تاکوو ئاگای لە مێژووی نەتەوەکەی بێت.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار