هەفتەی داھاتوو دەوامی قوتابیانی قۆناغی یەكەمی زانكۆ دەست پێدەكات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دەوامی ئەمساڵی قوتابیانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی سەڵاحەددین دەست پێبكات، بۆ ئەو مەبەستەش بەپێی رێنمایی تەندروستی بەشەناوخۆییان بۆ دابین دەكرێت.
دكتۆر جەوھەر فەتاح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دوای ئەوەی ناوی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەرچوو، بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوودا دەست بە دەوامی فەرمیی خۆیان بكەن.
سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین روونیشی كردەوە: "بڕیارە تاوەكو مانگی ١٢ی ئەمساڵ بەشەناوخۆیی بۆ ئەو قوتابیانە بەپێی رێنمایی تەندروستی دابین بكەین، كە ئەمساڵ لە زانكۆی سەڵاحەدین ٧ هەزار و ٨٠٠ قوتابی وەرگیراون.
بڵند ئیبراھیم




