قۆناغی دووەمی بایۆمەتری، كێشەی دوو مووچەیی و سێ مووچەیی چارە دەكات

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە قۆناغی یەكەمی بایۆمەتریدا ئەو كەسانە دیاری كران، كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، بەڵام ئێستا قۆناغی دووەم دەستی پێكردووە و ئەوەی مووچەیەك زیاتری ھەبێت، لێی دەبڕن، ئەگەر بە نایاساییش بێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
سەعید مستەفا ھەركی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، كاتێك قۆناغی یەكەمی بایۆمەتری لە ھەرێمی كوردستان ئەنجام درا، دیار بوو ١٠٦ھەزار كەس زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، بەڵام ئێستا قۆناغی دووەمی بایۆمەتری ئەنجام دەدرێت و ئەو كێشە چارە دەكرێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی گوتیشی، ئەوەی لە مووچەیەك زیاتری ھەبێت، لێی دەبڕن، ئەگەر بە نایاساییش بێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، چونكە ناكرێت لە یەك مووچە زیاتر وەربگرن، بەمەش داھاتێكی باش بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




