٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ زیاتر لە پێنجھەزار مۆڵەتی هاوردەکردنی کەلوپەل بە بازرگانان دراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەمساڵ جموجووڵی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان سەرەڕای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا بەردەوام بووە و زیاتر لە پێنجھەزار و ٢٠٠ مۆڵەتی ھاوردەکردنی کەلوپەلی بازرگانی دراوە بە بازرگانان و چەندین جۆری کەلوپەلیان ھاوردە کردووە، وەکو خۆراک و جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل و ھێنانی ئاژەڵ بۆ ھەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردار قوربانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنجھەزار و ٢٠٠ مۆڵەتی ھاوردەکردنی کەلوپەل دراوە بە بازرگانانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی کەلوپەل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن، کە چەندین جۆری کەلوپەل لەخۆ دەگرێت."

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئەو کەلوپەلانەی کە بازرگانان ھاوردەی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و مۆڵەتیان پێ دراوە ھاوردەی بکەن، کەلوپەلی خۆراک و جلوبەرگ و ئۆتۆمبێلە و ھێنانی ئاژەڵیشی تێدا ھەیە و ھەرچی پێویستە ھاوردە کراوە و مۆڵەت بە بازرگانان دراوە، ئەمەش ھەنگاوێکی باشە بۆ جووڵەی بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان."

 

بڵند ئیبراھیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار