٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مونا قەهوەچی: بڕیارە حكوومەت راپۆرتێكی تێروتەسەل ئاراستەی پەرلەمان بكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆ و سبەی، بۆ دەرفەتدان بە حكوومەت دواخران، تا راپۆرتێك لەبارەی پرسە داراییەكانەوە پێشكەشی پەرلەمان بكەن و دواتر پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

مونا قەھوەچی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیار بوو ئەمڕۆ و سبەی دوو كۆبوونەوە ئەنجام بدرێن بە مەبەستی تاووتوێكردنی پرسە ئابوورییەكان، بەڵام بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بدرێتە حكوومەت، كۆبوونەوەكان دواخران.

قەھوەچی گوتیشی، بڕیارە حكوومەت راپۆرتێكی تێروتەسەل لەبارەی پرسەكانەوە ئامادە بكات و ئاراستەی پەرلەمانی بكات، بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونییان ھەبێت و دواتر پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

ناوبراو دەشڵێ، ھەر كاتێك پەرلەمان وادەی كۆبوونەوەی دیاری كرد و راپۆرتی حكوومەت گەیشت، ئەو كاتە دیار دەبێت تیمی حكوومەت دێتە پەرلەمان یاخود نا.

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار