٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕی ٣ ملیۆن دۆلار دوو پڕۆژەی ئاو لە ھەولێر جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە شاری ھەولێر دوو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاو بە بڕی نزیكەی ٣ ملیۆن دۆلار ئەنجام دەدرێن، كە لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەكرێن و حكوومەتی ھەرێم خۆی سەرپەرشتییان دەكات.

ئاری ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە شاری ھەولێر دوو پڕۆژەی گەورەی ئاو لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەكرێن، كە پڕۆژەیەك بە بڕی ٥٠٠ھەزار دۆلارە و بریتییە لە كڕینی كەلوپەلی یەدەگ بۆ پڕۆژەی ئاوی ئێفراز سێ و، پڕۆژەی دووەمیش بە بڕی ٢ملیۆن و٥٠٠ھەزار دۆلار كە ئەویش گۆڕینی تۆڕی ئاوە لەناو شاری ھەولێر.

ئەحمەد گوتیشی، ئەو دوو پڕۆژەیە كۆمپانیای جایكای ژاپۆنی جێبەجێیان دەكات و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش خۆی سەرپەرشتییان دەكات.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار