ئاگادارییه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه بۆ گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان

ھەولێر-KDP.info- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئاگادارییه‌كدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره (10)ى ئاساییی خولی پایزه‌ى بۆ كاتێكی تر راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه:
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتى 17/11/2020 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڕێزان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگاداریتان، له‌گه‌ڵ رێزدا.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
16/11/2020




