پەرلەمانی کوردستان پێوەست بە پێشھاتی پەسەندکردنی یاسای کورتھێنانی داراییی فیدراڵی کۆ دەبێتەوە

هەولێر -KDP.info- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتى 2020/11/17ى ڕاگه‌یاند، كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 17/11/2020، به‌م شێوه‌یه بێت:
- گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی داراییی فیدراڵی و پلانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.




