مەشعان جبووری بۆ KDP.info باسی هەڵوێستی شیعە و سوننە دژی کورد دەکات
__2020_11_14_h17m20s0__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- سیاسەتمەداری دیاری عێراق مەشعان جبووری دەڵێت، پشتگوێخستنی مەلەفەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق لەلایەن سوننە و شیعەوە هەڕەشەیە بۆ سەر مەبدەئی تەوافق لە وڵاتەدا.
مەشعان جبووری، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : ''ئەو ڕێککەوتنەی دژی کورد کرا کارێکی تەواو هەڵە و دوژمنکارییانە بوو دژی هەرێمی کوردستان، چونکە نەدەکرا ئەو کارە بکرێت، ئەمە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر مەبدەئی تەوافق ئێتر دەبێ ئەوانیش تێ بگەن تەوافق لە عێراقدا نەما.
جبووری ئاماژەیشی دا: "دەنگدان لە بەرەبەیان و لەو کاتەدا دیار بوو ئەو دوژمنکارییەیان هەیە بەرانبەر کورد، نەدەبوو ئەندامانی سوننە ئەو کارە بکەن دژی هەرێمی کوردستان، هەڵوێستێكی خراپیان نواند، چونکە ئاوارە و زۆرێک خەڵکی سوننە لە هەرێمن و بە چاوێکی بەرز تەماشایان دەکرێ".
ئەم سیاستەتمەدارە پێی وایە، دەبێ هەموو داهات بۆ تەواوی عێراق بێت، ناکرێت بەسەر لایەنێک، یان دوو لایەندا دابەش بکرێت، لەم یاسایەدا دەبووایە هەرێمی کوردستان جێی گرتبایە.
کــاروان بـــاعەدری




