٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

" ھاوکاری بەسەر ٣٥ ھەزار خێزانی دھۆکدا دابەش دەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- بڕیارە ئەم حەفتەیە ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەر ٣٥ ھەزار خێزانی کەمدەراتی پارێزگای دھۆکدا دابەش بکرێت و بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی دھۆکیش دەڵێت، چەکی پارەیان ئامادەیە بۆ دابەشکردن.

د. شێرزاد حەمید، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی ھاوکارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت بڕیارە ھاوکاریی ماددی بەسەر ٣٥ ھەزار خێزانی سنووری پارێزگای دھۆکدا دابەش بکرێت و بۆ ھەر خێزانێکیش بڕی ١٠٠ ھەزار دینارە."

بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی دھۆک گوتی: "حەفتەی ڕابردوو چەکی پارەکە گەیشتووەتە دھۆک و دوای ھەندێ ڕێکاری بانکی ئەم حەفتەیە پڕۆسەی دابەشکردنی پارەکە دەست پێ دەکات."

د. شێرزاد حەمید ڕوونی کردەوە: "پێشتر فۆڕم پڕ کراونەتەوە بۆ ئەو خێزانانەی سوودمەند دەبن لە بڕیاری حکوومەت، ھەموو ئەو خێزانانەی ھەژارن و ھیچ داھات و مووچەیان نییە سوودمەند دەبن، ئەوانە دەگرێتەوە کە مووچەیان ھەیە بەڵام کەمترە لە ٤٠٠ ھەزار و لەژێر ھێڵی ھەژاریدان، بێگومان قۆناغی پێشتریش ھاوکاریی خۆراک ھەبووە."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار