بە بڕی ٥٠ ملیار دیناری دیکە پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێت

دھۆک -KDP.info- سەرۆکی لقی دھۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان گوتی، ئێستا بڕیارە بە بڕی ٥٠ ملیار دیناری دیکە پڕۆژەی جۆراوجۆر لە کەرتە جیاوازەکان جێبەجێ بکرێت، کە چەندین سێکتەر لە خۆی دەگرێت، وەکوو ڕێگاوبان و ئۆڤەرپاس و تۆڕی ئاو و کارەبا و بوارەکانی دیکە.
زیرەک دۆسکی، سەرۆکی لقی دھۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو پڕۆژانەی لە سنووری دھۆک لە ماوەی ڕابردوو دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە بەشێکیان تەواو بوونە و بەشێکیشیان لە واری جێبەجێکردندان و بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت تاوەکوو تەواو دەبن، چونکە ماوەیان بۆ دیاری کراوە کە پێویستە لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێن."
زیرەک دۆسکی گوتیشی: "ئێستا کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە ڕاگەیەندراوە بە گوژمەی ٥٠ ملیار دیناری دیکە و لە ماوەی داھاتوودا ئەو پڕۆژانەش دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، ئەوانیش پڕۆژەی ڕێگاوبان وئاوەڕۆ و ئۆڤەرپاس و تۆڕی ئاو و کارەبا و ھەموو بوارەکان لەخۆ دەگرێت."
گوتیشی: "ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە کە ئەو ھەموو پڕۆژەیە لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری دھۆک جێبەجێ دەکرێت."
بڵند ئیبراھیم




