مەسرور بارزانی: پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە

هەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە زنجیرە تویتێكدا رایگەیاند كە پشكی كوردستان لە بودجەی حكوومەتی فیدرالیی عێراق پاداشت نییە، بەڵكوو مافێكی خۆمانە و هێشتا دەرفەت ماوە ئەو ستەمە ڕاست بكرێتەوە كە لە پشكی هەرێمی كوردستاندا كراوە.
ڕوونیشی كردەوە: "پێشتریش باسمان کردووە، پەیوەندی ھەولێر و بەغدا پێویستە لەسەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بەپێی دەستور".
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی كردۆتەوە كە "ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە. ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا".




