٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ڤیان: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز، پێچەوانەی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا بوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە پەرلەمان كرا، پێچەوانەی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا بوو. دەشڵێ: "ئێمە وەك كورد، ھەموو كوتلەكان، بایكۆتی كۆبوونەوەكەمان كرد و دیار نییە لە داھاتوودا چ ھەڵوێستێكمان دەبێت".

د. ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئەوەی داواكاریی ئێمە لە پڕۆژەی وەرگرتنی قەرز لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ مووچە جێبەجێ نەكرا، ئێمە ھۆڵی پەرلەمانمان بەجێ ھێشت و دەنگمان بەو پڕۆژەیاسایە نەدا و ئامادەش نەبووین دەنگی پێ بدەین، بە بێ جێبەجێكردنی داواكاریی كورد".

سەبری گوتیشی،  ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا رێككەوتنیان كردووە، كە مانگانە بەغدا ٣٢٠ملیار دینار رەوانە بكات، بەڵام شیعەكان باسیان لەوە كرد، كە ئەوان دژی ئەو رێككەوتنەن و قبووڵی ناكەن، بۆیە بێ كورد دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە دا.

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "بەداخەوە ئەوان ھەمووان پێكەوە رێككەوتن، ئەوەی ئەوان ویستیان وەك زۆرینە، كە ١٨٠پەرلەمانتارن، دەنگیان دا جگە لە كوردەكان، كە ئێمەش ھەموو پێكەوە بایكۆتی كۆبوونەوەمان كرد".

دەشڵێ: "تائێستا دیار نییە ھەڵوێستی داھاتوومان لەبارەی ئەو كارەی لە پەرلەمان بەرامبەر كورد كرا، چی دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار