٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"جیبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا "

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info - دوای پێشوازییەکی نێوخۆیی و  نێودەوڵەتی لە ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا، بەرپرسانی پەیوەندیداری ناوچەکە وای دەبینن، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لە بەرژەندیی خەڵکی ئیزدی و ئێزدیخاندایە، خەڵک بە ئەمانەتەوە دەتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

لەو بارەیەوە، قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی گوتی: "ئەو ڕێککەوتنە هەنگاوێکە بۆ ئاساییکردنەوەی شارەکە لە گرووپ و هێزی نایاسایی و "بەکرێگراو"، بۆیە خەڵک چاوەڕوانی جێبەجێکردنن."

بۆچوونی قاچاخ وایە، لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن خەڵک دەگەرێتەوە ناوچەکانیان و زیاتر لە ٨٥% خەڵک لەگەڵ جێبەجێکردندایە، بۆیە ئاواتەخوازن جێبەجێ بکرێ."

لەبارەی ئەوانەی دژایەتیی ڕێککەوتنەکە دەکەن، قاچاخ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی: "هەڵبەت دژایەتیی دەکەن چونکە چیتر ناتوانن دزی و تاڵانکاری لە گەلی ئیزدی بکەن، ئەوان ئاگایان لە ڕەوشی ئێزدییان نییە، ناشیانەوێ جێبەجێ بکرێت. هیوادارین حکوومەتی عێراق پەلە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکات و دەرفەت بەو هێزانە نەدات."

هاوکات، بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژائاوای دیجلەش سوودەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕیگریکردن لە تاڵانکاری و کوشتن و جیبەجیکردنی یاسا وەسف دەکات.

لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیشەوە هوشداری دەدات داعش بووەتە هەڕەشە لەسەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی پێشمەرگەدا نین، تاوەکو پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ڕۆژانە ڕووداو و تاوانی کوشتن ڕوو دەدەن.

لە کۆتا قسەکانیشدا گوتی: "ئەوان ئیشیان بە شنگال چییە، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە، خەڵک چاوەڕوانی ئیدارەیەکی شەرعی و یاساییە بۆ پاراستنی  خەڵکی شارەکە."

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار