٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوتابیانی شنگال لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان وەردەگیرێن

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شارۆچکەی شنگال ڕایگەیاند، بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قوتابیانی شنگال ھاوشێوەی قوتابیانی ھەرێم، لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.

مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان گوتی، بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قوتابیانی قەزای شنگال ھاوشێوەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان، ئەوەی نمرەی باشی ھێنابێت و شایستەی وەرگرتن بێت، لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگیرێت، بۆیە ژمارەیەکی زۆری قوتابیانی شنگال لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.

خەلیل گوتیشی، ئەوانەی لە مووسڵیش لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، ئارەزوومەندن لە ھەرێم دەخوێنن یاخود لە پارێزگای مووسڵ.

ساڵانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار دەدات بۆ وەرگرتنی قوتابیانی شنگال لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار