لە سۆران سێ پڕۆژەی کارەبا لە قۆناغی جێبەجێکردندان

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سۆران ڕایگەیاند، خۆشبەختانە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی وەزارەتی کارەبا بۆ جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی گرینگ لە سنوورەکەمان کە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکرندان، تا ڕادەیەکی زۆر باش گرفتی کارەبا چارەسەر دەبێت.
فەیسەڵ حسێن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کارکردن لە سێ پڕۆژەی گرینگی بواری کارەبا بەردەوامە کە پێک دێن لە فراوانکردنی ھێڵی 132 کەیڤی و ڕاکێشانی ھڵێکی نوێ و گۆڕینی تەلەکانی نێوان شەقڵاوە و خەلیفان بۆ سۆران. ئەم پرۆژانە بە گوژمەی 7 ملیۆن دۆلار لە قۆناغی جێبەجێکردندان و پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا تەواو بکرێن."
فەیسەڵ حێسن ئەوەیشی خستە ڕوو: "ئێستا کاری پڕۆژەکان بە شێوەیەکی خێرا جێبەجێ دەکرێت و ھەوڵ دەدرێت پێش کۆتاییھاتنی وادەکەی خۆیان تەواو بکرێن کە بە تەواوبوونی ئەم سێ پڕۆژەیە تا ئاستێکی زۆر باش گرفتی کارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لە وەرزی زستان بۆ سنووری ھەرچوار قەزاکانی سۆران و چۆمان و ڕواندز و مێرگەسۆر و ناحیەکانی دەوروبەریان چارەسەر دەبێت."
سیروان سابیر




