ئەمریکا دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەک دەکات

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 10-11-2020، لە رێوڕەسمێکدا هاوپەیمانان لیواکانی پیادەی 14 و 16ی هێزی پێشمەرگەیان پڕچەککرد.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ هەردوو لیوای پیادەی 14 و 16ـی هێزەکانی پێشمەرگەی پڕچەک کرد، هەروەها چەندین جۆر ئۆتۆمبێلی سەربازیی گرانبەهای پێشکەش کردن.
لە مەراسیمێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی میرەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ چەک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کران، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پڕچەککردنی پێشمەرگە بەشێکی گرنگە لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
یارمەتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێکهاتوون لە 150 ئۆتۆمبێلی هەمەر، ژمارەیەکی زۆر چەک، ژمارەیەک بارهەڵگر کە ئەوانیش لە جۆری هەمەرن، ئەمانەش جگە لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سووتەمەنی.




