سەرۆکی ھەرێمی كوردستان كاره تیرۆرستییه‌كه‌ى ڕەزوانییە سه‌ركۆنه ده‌كات

زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕەزوانییە و بە داخەوە ژمارەیەک قوربانی له هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى لێکەوتەوه. هاوخەمى کەسوکاری قوربانیانم، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئەم هێرشانه دەیسەلمێنن كه تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت هه‌موو لایه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین و به یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٠/١١/٩




