٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تێرمیناڵی دھۆك ٦٠%ی تەواو بووە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی دھۆك رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی دروستكردنی تێرمیناڵی دھۆك ٦٠%ی تەواو بووە و بەردەوامیش كاری تێدا دەكرێت تا تەواو دەبێت، كە یەكێكە لە پڕۆژە گەورەكانی سنووری پارێزگای دھۆك و لەسەر رووبەری ١٠٠دۆنم زەوی دروست دەكرێت.

كوردۆ ئیحسان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پڕۆژەی دروستكردنی تێرمیناڵی دھۆك، لە ئێستادا ٦٠%ی تەواو بووە و كاركردنیش بە چڕی تێیدا بەردەوامە تاوەكو تەواو دەبێت.

ئیحسان گوتیشی، ئەو پڕۆژەیە زۆر گەورەیە و لەسەر ١٠٠دۆنم دروست دەكرێت، كە پڕۆژەكە بۆ كاری گواستنەوە بۆ ناوخۆ و عێراق و دەرەوە دەبێت و لەو شوێنەشدا هۆتێل و خواردنگە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی تێدا دەبێت و ھەموو پێداویستییەكیشی تێدایە، كە بە شێوەیەكی زۆر مۆدێرن دروست دەكرێت و ئیدی ھاتوچۆكردن لەو تێرمیناڵە دەبێت.

دەشڵێ، پڕۆژەكە، خزمەتێكی زۆر باش بە خەڵكی پارێزگای دھۆك دەگەیەنێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار