٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"خەڵکی داوای جیبەجێکردنی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەن"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- ئەمڕۆ لە شنگال لە مەزارگەی شەرفەدین کە مەزارگەی گرنگی کوردانی ئێزدییە لە سەرتاسەری جیهان خەڵکانێکی زۆر لێی کۆ بوونەتەوە و خۆپێشاندانێکیان دژی ئەو هێزانەی نێو شنگال کرد؛ بەتایبەت پەکەکە.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی شنگال دەڵێت، ئەو خەڵكە ناڕازین لەو هێزانەی لەنێو شنگالن، بەتایبەت پەکەکە. خەڵک بێزار بوون لە مامەڵەی ئەو هێزە نایاسایی و قاچاخچییانە و داوای دەرکردنیان دەکەن.

شەشۆ ئاماژەیشی دا: خەڵک دەیەوێ ڕێککەوتنی شنگال لە نێوان بەغدا و هەوڵیر بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە، چونکە خەڵک ئەو ڕێککەوتنە بە چارەسەری ڕەوشی شنگال دادەنێن.''

هەر ئەمڕۆ لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک کوردانی ئێزدیی نێو ئەو کەمپانە داوایان کرد ڕێککەوتنەکەی هەولیر و بەغدا لەبارەی شنگال بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار