٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هندرین لەزگین باسی مووچەی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ئێستا یاسای کورتهێنانی بوودجە بووەتە ڕۆژەڤی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی عێراق دەیەوێ بۆ ئەم سێ مانگەی داهاتوو قەرز بکات،

هندرین لەزگین دۆسکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێستا هەموو فۆکس لەسەر ئەو یاسای قەرزەیە لە پەرلەمان و حکوومەتیش سەرقاڵی ئەو یاسایەیە کە چۆن لە پەرلەمان دەرچوێندرێ، چونکە مووچەی عێراق و هەرێمی کوردستان دوا کەوتوون.''

لەزگین ئاماژەیشی دا: ''خوێندنی دووەم بۆ یاسای کورتهێنان کراوە و ئێستا لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئەو یاسایەیە بۆ ئەوەی حکوومەت قەرز بکات بۆ دابینکردنی ئەم سێ مووچەیەی ئەمساڵ تاوەکو ساڵی دابێت و دواتر بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ پەسەند بکرێت."

لەزگین ئاماژەی بەوەشی کرد: "یاسای کورتهێنان بریارە لە  کۆتاییی ئەم هەفتەیەدا دەنگی لەسەر بدرێت و ئەو بڕە قەرز دەکرێت و هەرێمی کوردستانیش بۆ مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ پشکی تێدا دەبێت."

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار