٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆک حەوتھەزار خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن و دەست بە وەرگرتنی مامەڵەی تاپۆکردن کراوە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک گوتی، لە سنووری سەنتەری پارێزگای دھۆک حەوتھەزار خانووی زێدەڕۆ تاپۆ دەکرێن و تا ئێستا ٣ھەزار و٧٧٠ مامەڵەیان پێشکەش کردووە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی ماون پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان بۆ ئەوەی سەرجەم خانووەکان تاپۆ بکرێن.

جەھوەر عەلی، قایمقامی قەزای ناوەندی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیار بوو تا مانگی ١١ ھەموو هاووڵاتییان ئەوانەی خانووی زێدەڕۆیان ھەیە مامەڵە پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی خانووەکانیان تاپۆ بکرێن، بەڵام لەبەر ئەوەی ھەمووان نەھاتبوون وادەکە درێژ کرایەوە، بۆ ئەوەی سەرجەم هاووڵاتییان خاوەن خانووی زێدەڕۆ لە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ تاپۆکردنی خانووەکانیان سوودمەند بن."

جەھوەر عەلی گوتیشی: ''دوای درێژکردنەوەی وادەی وەرگرتنی مامەڵە بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ ئێستا بەردەوام مامەڵە وەردەگرن و تا ئێستا ٣ھەزار و٧٧٠ کەس مامەڵەیان پێشکەش کردووە لە سەرجەمی حەوتھەزار کەس."

عەلی باسی لەوەش کرد: ''داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پەلە بکەن لە پێشکەشکردنی مامەڵەکانیان بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە تاپۆکردنی خانووەکانیان، چونکە ئێستا دەرفەتە بۆ ئەوان مامەڵەی خۆیان پێشکەش بکەن."

بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە بە یاسا لە پەرلەمان دەرچووە ئەوانەی پێش ساڵی  ٢٠١٨خانوویان لە ھەرێمی کوردستان بە زیادەڕۆ دروست کردووە سەرجەمیان تاپۆ دەکرێن و ئێستاش دەست بە تاپۆکردنیان کراوە."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار