٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژبەیانی بۆ KDP: دوو وەزیر بانگھێشتی پەرلەمان کراون، سبەی ئامادەدەبن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی ھەردوو وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكان لەسەر بانگھێشتی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان بچنە پەرلەمان، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، پەرلەمان بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال دەكات.

جوان رۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەسەر داوای لیژنەیناوچە كوردستانییەكان بە نووسرارێك بانگھێشتی شاندی دانوستانكاری ھەرێممان بۆ بەغدا كردووە، بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا ئامادەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان بن، كۆبوونەوەكەش لەبارەی رەوشی شنگال و جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدایە بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی شنگال، تا پەرلەمان ئاگادار بێت بۆچی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە و ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە چین".

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دەڵێت: "چەند ھێزێك لە شنگال ھەن و خەڵكی شنگال ئەمڕۆ مانگرتنیان راگەیاندبوو لە دژی ئەو ھێزانەی لە شنگالن، ھەروەھا تاووتوێی رەوشی ناوچەكانی دیكەش دەكەین، كە لە ئێستادا لە رەوشێكی زۆر خراپدان، رۆژانە خەڵكی ئەو ناوچانە پەیوەندیمان پێوە دەكەن و نیگەرانن لەو رەوشەی تێیدان".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار