٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە بۆ KDP: ھەشت خاڵی دیكەی چاكسازی كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی رێكخستن و چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەیەك خاڵی دیكەی چاكسازی خراونەتە واری جێبەجێكردنەوە، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێ، ئەمەریكا پێداویستیی لۆجستی و سەربازی بۆ دوازدە لیوای دیكەی پێشمەرگە دابین دەكات.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بەرنامەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و پێشتر ٣٥ خاڵ دیاری كراون بۆ جێبەجێكردنی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، كە تا ئێستا پێنج لەو خاڵانەی پلانی چاكسازیی پێشمەرگە جێبەجێ كراون و ھەشت خاڵی دیكەش كەوتوونەتە واری جێبەجێكردنەوە، ھەندێ خاڵ ھەیە كاركردن تێیدا زوو بەڕێوە دەچێت و ھەندێكی دیكەش پێویستی بە كاتە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ھەموو ھێزی پێشمەرگە چاكسازی و پاكسازیی تێدا دەكرێت، لەوانەش بابەتی خانەنشینی و كەمئەندامانی سەنگەر و یاسای راژەی سەربازی، كە بە یەك سیستم كاریان تێدا دەكرێت و لەسەر بنەمای یەك یەكەی ژمێریاری دەبێت، نەك چەند ژمێریارییەك ھەبێت.

لیوا بابەكر روونیشی كردەوە، ئەمەریكا پێداویستیی سەربازی و لۆجستی بۆ ١٢ لیوای نوێی ھێزی پێشمەرگە دابین دەكات، ئەوەش دوای یەكخستنەوەی ئەو ھێزانە لە چوارچێوەی لیواكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، كە پێشتریش پاڵپشتی لە دابینكردنی پێداویستیی لۆجستی و سەربازی بۆ دوو لیوای پێشمەرگە كردووە.

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار