٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی حكوومەت: هەناردەی نەوتی كوردستان دەستی پێ‌ كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستی پێ‌ كردووەتەوە.

جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا راگەیاندووە، دوای چاككردنەوەی ئەو بۆڕییە نەوتەی لە چەند رۆژی رابردوو تەقێنرایەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەمان توانای پێشوو دەستی بەهەناردەی نەوت كردوەتەوە.

هەرێمی كوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهان نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات و لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك گرێبەستی هەیە.

ڕۆژی چوارشەممە 22ـی تشرینی یەكەم، لەلایەن چەكدارانی پەكەكە بۆڕیی نەوتی كوردستان لە باكوری كوردستان تەقێنرایەوە، ئەوەیش وایكرد هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بوەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار