٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونكردنەوەیەكدا دەنگۆی ھەندێك پەیجی سۆشیال میدیا لەبارەی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، شەعبان شەعبان بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی".

دەقی روونكردنەوەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:..

ماوەیەکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت بڵاودەکرێنەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

 

نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2020/11/7

هەواڵی پەیوەندیدار