٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ده‌بێت په‌كه‌كه‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی كوردستان بگرێت"

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بۆڕیی نه‌وتی كوردستانیان ته‌قانده‌وه‌ كه‌ قووتی تاكی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانه‌ و زیانی ئابووری بۆ خه‌ڵكی كوردستان لێ كه‌وته‌وه‌، له‌ دوو ڕۆژی ڕابردووش هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش بریندار بوون.

پەکەکە پێویسته‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و هیچ كردارێك ئه‌نجام نه‌دات کە زیانی هه‌بێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن پارێزگاری له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئێستا کوردستان لە قه‌یراندایە، لەو بارەیەوە محەمەد وه‌تمان، سیاسه‌تمه‌دار، له‌ لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌ ڕابردووش هه‌بوون،‌ ئەوە كاره‌ساته‌ و كارێكی خه‌راپه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، له‌م دۆخه‌دا كوردستان له‌ قه‌یراندایه،‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، ئه‌وانه‌ی میوانن و ئه‌وانه‌یشی خاوەن ماڵن دەبێ هه‌وڵ بده‌ن پارێزگاری له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كه‌ن كارێكی وا نه‌كه‌ن ئه‌م هه‌رێمه‌ تووشی كێشه‌ ببێت، چونكه‌ هه‌موو كێشه‌یه‌ك به‌ قازانجی دوژمنانه‌ و به‌ زیانی خۆمانه"‌.

وه‌تمان ده‌ڵێ: "په‌كه‌كه‌ خۆی به ‌میوان نازانێت و له‌ به‌شێكی كوردستان شاره‌وانیی داناوه‌ و ئه‌و كردارانه‌ زیان به‌ ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت و پێویسته‌ ڕێز له‌ سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، شوێنی خه‌باتی په‌كه‌كه‌ باكووری كوردستانه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ و ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان و، هه‌ركرده‌یه‌كی تێكده‌رانه‌ له‌لایه‌ن هه‌رلایه‌نێكی سیاسییەوە بێت و له‌ هه‌رێمی كوردستان بیكات، زیان به‌ هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و سوودی بۆ دوژمن هه‌یه‌، ده‌بێت سه‌روه‌ریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت".

 

عه‌زیز ڕه‌سووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار