٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆسکی: خەباتی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان نییە.. پێویستە لایەنەکان قبوڵی نەکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- سیاسەتمەداری کورد و وەزیری پێشووی حکوومەتی عێراق دەڵێ، ئەوەی پەکەکە دەیکات ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و بۆتە کارتێک لەدەست وڵاتان و دژی ھەرێمی کوردستان بەکار دەھێندرێت، بۆیە پێویستە لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان ئەوە لە پەکەکە قبوڵ نەکەن.

دیندار دۆسکی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بوونی پەکەکە لەھەرێمی کوردستان بەوشێوە و ئایدۆلۆژیا و سیاسەتەی ھەیانە  ھەڕەشەیە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان، چونکە خەباتی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان نییە و لەشوێنی دیکەیە و بەھۆی پەکەکەشەوە بەسەدان گوند چۆڵکراون و کردوویانەتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەوەش  جاری یەکەمیان نییە و بەردەوامن لە کێشە دروستکردن بۆ ھەرێمی کوردستان ھەر لەتەقاندنەوەی بۆری ھەرێمی کوردستان و ھێرشکردنە سەر ھێزی پێشمەرگە.

دۆسکی گوتیشی، "پەکەکە بۆتە کارتێک بە دەستی وڵاتانی دیکەووە و بونەتە ھەڕەشەش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان کە ئەمەش تاوانێکی گەورەیە و پێویستە لێی بێ دەنگ نەبین.

ئەو سیاسەتمەدارە دەشڵێ، "ئەوەی پەکەکە کردوویەتی  پێشێلکردنی سەروەری خاکی ھەرێمی کوردستانە کە لە دەستووری عێراقدا ھاتووە، جگە لەوەش پەکەکە بیانوو دەداتە تورکیا خاکی ھەرێمی کوردستان بۆردوومان بکات، بۆیە پێویستە پەکەکە کێشەمان بۆ دروست نەکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئەوەی لەچەمانکێش ڕوویدا بەتوندی ئیدانەی دەکەین و جێگەی قبوڵکردنیش نییە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار