٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامی هاوخه‌میى مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ خانەوادەی عوسمان حەویجەیی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایى (عوسمان محەمەد ئیسماعیل) ناسراو بە (عوسمان حەویجەیی)، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەیان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو کرد، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخوشبوو عوسمان حەویجەیی

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (عوسمان محەمەد ئیسماعیل) ناسراو بە (عوسمان حەویجەیی)مان بیست.

بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

 

انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار