٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێكی پێشمەرگە بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی  كوردستان رایگەیاند، لە ناحیەی چەمانكێ بە ھۆی تەقینەوەیەكەوە، كە پەكەكە داینابوو، دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێكی پێشمەرگە بریندار بوونە.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پەكەكە بۆمبێكی لە ناحیەی چەمانكێ دانابووەوە و بە ھێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە، كە بەو هۆیەوە دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێك بریندار بوونە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، پەكەكە لە دوورەوە تەقە لە ھێزی پێشمەرگە دەكەن، بەڵام ھێرشی راستەوخۆ نەبووە وەكو ھێرشكردن بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە.

 

بڵند ئیبراھیم   

 

هەواڵی پەیوەندیدار