ئەنجومەنی وەزیران رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات

هەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەت، ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، ھەروەھا لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشھاتەكانی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەڕوو.
ئەنجومەن رەشنوسی پەیڕەوێک و پڕۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، پەیڕەوی (رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) هەروەها پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق.




