وه‌زیری گواستنه‌وه: له یه‌كه‌م هه‌نگاوی پڕۆسه‌ی چاكسازیدا زیاتر له یه‌ك ملیار دینار بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕایه‌وه
__2020_11_03_h15m38s34__ER.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پابه‌نده به به‌رنامه‌ی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
ئانۆ جه‌وهه‌ر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازیدا دیراسه‌ی وردی كۆمپانیاكانی گه‌یاندنمان كرد و تێیدا 49 كۆمپانیامان به فه‌رمی ئاگادار كردووه كه ڕسووماتی حكوومه‌ت بده‌نه‌وه و پابه‌ندی یاساكانی حكوومه‌ت بن."
ده‌شڵێت: ''دوای ڕێكاره‌كان، 15 كۆمپانیا ده‌ستیان به مامه‌ڵه‌كان كردووه و 11 كۆمپانیا دراونه‌ته دادگا و 3 كۆمپانیاش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، ئامانجیشمان ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن بووه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان ده‌بێت به‌گوێره‌ی گرێبه‌ست كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه ته‌ردودیان له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه، بۆیه ده‌بێت ڕسوومات بده‌ن."
ده‌شڵێت: "ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه به‌شی حكوومه‌تی تێدایه ده‌بێت ئه‌وانیش كاره‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاكسازیشدا بڕی یه‌ك ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت."
هێدی كاكه‌یی




