ده‌زگای ڕوانگه 5000 هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت

هه‌ولێر-PDK.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ڕوانگه ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر ده‌زگای ڕوانگه پێشا‌نگای نێوده‌وڵه‌تیی ''ڕوانگه فرس''ی به شێوه‌ی ئۆنلاین كرده‌وه و تێدا زیاتر له سه‌د كۆمپانیا به‌شدار بوونه.
عه‌بدولسه‌ڵام مه‌ده‌نی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''پێشا‌نگاكه له ڕۆژانی نێوان 3 بۆ 5ی ئه‌م مانگه به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا پێنج هه‌زار هه‌لی كار ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ كارخوازان و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له پێشا‌نگاكه‌دا: ''زیاتر له 100 كۆمپانیا به‌شداریی كردووه و هه‌روه‌ها چه‌ندین چاڵاكیی جۆراوجۆری وه‌ك پانێل و ڕاهێنان و پڵاتفۆرم به‌ڕێوه ده‌چێت و 330 كه‌سیش مه‌شقی كاركردنیان پێ ده‌كرێت."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ڕوانگه گوتیشی: ''پێشا‌نگاكه‌ی ئه‌مساڵ به هه‌ماهه‌نگیی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت."
هێدی كاكه‌یی




